سەردێڕ:

تەندروستی هەولێر: لیژنەیەک بۆ بەدواداچوون لە سەنتەری تالاسیمیا پێکهێنراوە

فۆتۆ: 
2020-09-19

16111 جار خوێندراوەتەوە

تەندروستی هەولێر ڕایگەیاند، پاش بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەبارەی سەنتەری تالاسیمیای هەولێر کە گوایە بەڕێوەبەر و کارمەندانیان لەدەوام نین، لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە بۆ بەدواداچونی ئەو بابەتە پێكهاتووە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لیژنەیەکی لێكۆلینەوە بۆ سەنتەری تالاسیما پێکهێنراوە و بڕیارە ئەمڕۆ کاتژمێر ٢ی پاش نیوەڕۆ سەردانی سەنتەری ناوبراو بکەن.

باسی لەوەشکردووە، وردەکاری زیاتر لەسەر بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدۆکە، دوای تەواوبوونی بڕیاری لیژنە بۆ ڕای گشتی روونکردنەوەیەک بڵاودەکرێتەوە.

ئەوەش دوای ئەوەدێت، ئەمڕۆ ئێن ئاڕ تی گرتەیەکی ڤیدیۆی بڵاوكردەوە كە تێیدا، بەرپرسی راگەیاندنی کۆمەڵەی تالاسیمیا لە سەنتەری تالاسیمیای هەولێر باس لە کێشە و گرفتەکانیان دەکات.