سەردێڕ:

به‌رگری شارستانی هه‌ولێر لەبارەی سوتانی ئۆتۆمبێلەكەی دوێنێ زانیاریەک ئاشکرادەکات

فۆتۆ: 
2020-09-19

14929 جار خوێندراوەتەوە

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر ڕایگەیاند، ئەو ئۆتۆمبیلەى ئێوارەى دوێنێ هەینی سوتا، لەلایەن خاوەنەکەیەوە ئاگرى تێبەردراوە و بۆ ئەوەش، ڤیدیۆی ساتی ئاگرکەوتنەوەکەیان لەلایە.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، "ئێوارەى دوێنێ هەینى پەیوەندیان پێوەکراوە کە رووداوێکی سوتانی ئۆتۆمۆبیل هەیە لە گەڕەکی سەروەران، دەستبەجێ تیمەکانمان گەیشتنە شوێنی رووداوه‌كه."

ئاماژەى بەوەشکردووە، "دوای لێکۆڵینەوە بۆمان دەرکەوت، بەهۆی کێشەیەکی خێزانییەوە، خاوەن ئۆتۆمبیله‌كه‌ خۆی بە ئەنقەست سوتاندویەتی."

به‌رگری شارستانی هه‌ولێر باسى لەوەشکردووە، هۆکاری زۆر سوتانی ئۆتۆمۆبێلەکە بەهۆی بەکارهێنانی بەنزینی زۆرەوە‌ بووە و ڤیدیۆی کاتی کەوتنەوەی ئاگرەکەشیان لەلایە.

ئێوارەی دوێنێ هەینی، ئۆتۆمبێلێک لە جۆری دۆج لە بەردەم بنکەی تەندروستی سەروەرانی هەولێردا گڕیگرت.