سەردێڕ:

کەشتییەکى فڕۆکەهەڵگرى ئەمریکا گەیشتە کەنداو

فۆتۆ: 
2020-09-18

8623 جار خوێندراوەتەوە

لە سەروبەندى هەوڵەکانى بۆ سەپاندنەوەى سزاى کڕینى چەک بەسەر ئێراندا، کەشتییەکى فڕۆکە هەڵگرى ئەمریکا گەیشتە کەنداو.

رۆژى ١٨ى ئەم مانگە کەشتى فڕۆکە هەڵگرى 'یو ئێس ئێس نمتز' لەگەڵ چەند کەشتیییەکى جەنگى پێشکەوتوو لە گەروى هومزەوە چوونە ناو ئاوەکانى کەنداو.

ئەم جوڵەیەى کەشتیگەلییەکەى ئەمریکا لە چوارچێوەى هەوڵەکانى هاوپەیمانى نێودەوڵەتى دژ بە داعشدایە، ئەوەش بەمەبەستى پاڵپشتى هاوپەیمانان لە شەڕى دژ بەو رێکخراوە و مەشقپێکردنى هاوبەشەکانی هاوپەیمانان لەو جەنگەدا.

چوونى ئەم کەشتیگەلییەى ئەمریکا پاش ئەوە دێت، رۆژى ١٥ى ئەم مانگە مایک پۆمپیۆ وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا بەڵێنیدا کە وڵاتەکەى گەمارۆى چەک و سزا نێودەوڵەتییەکانى دیکە بەسەر ئێراندا بسەپێنێت، کە بڕیارە مانگى تشرینى دووەمى ئەمساڵ ئەو سزایانە کۆتاییان پێبێت.

پۆمپیۆ راشیگەیاند، ئەمریکا رێگرى دەکات لە هەوڵەکانى ئێران بۆ کڕینى چەک لە چین و روسیا سەربارى ئەوەى کە هاوپەیمانە ئەورووپییەکانى واشنتۆن لەمەدا بۆچووینان جیاوازە و مانگى رابردووش ئەمریکا نەیتوانى پشتیوانى نێودەوڵەتى لە نەتەوە یەکگرتوووەکان بۆ ئەو کارە بەدەستبهێنێت.