سەردێڕ:

دەستگیرکردنی یاریزانێکی بەرازیلی بەتۆمەتی کوشتنی سەرۆکی یانەکەی پێشووی

فۆتۆ: 
2020-09-18

4634 جار خوێندراوەتەوە

ڤینسیوس کورسینی یاریزانی بەرازیلی بەتۆمەتی کوشتنی سەرۆکی یانەی ناسیۆنال دی رولاندیا دەستگیرکرا.

میدیاکانی بەرازیل بڵاویانکردەوە، رۆژی ١٦ی ئەم مانگە ڤینیسیۆس کورسینی یاریزانی بەرازیلی تەمەن ٢٨ ساڵ بە چەقۆ هێرشی کردووەتە سەر ئەلڤێس دی ئۆلیڤارا سەرۆکی یانەی ناسیۆنال دی رولاندیای تەمەن ٥٨ ساڵ.

ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەمەش بەهۆی دروستبوونی دەمەقاڵەوە بووە لە نێوانیاندا و سەرۆکی یانەی ناسیۆنال دی رولاندیا بەهۆی سەختی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانە گیانیلەدەستداوە.

باس لەوەشکراوە، پاش ئەوەی هێرشی کردووەتە سەر سەرۆکی یانەکە یاریزانەکە هەوڵی داوە هەڵبێت، بەڵام لەلایەن چەند کەسێکەوە دەستبەسەرکراوە و دواتریش پۆلیس دەستگیریکردووە.