سەردێڕ:

تورکیا داوای لە بەریتانیا کردووە عوسمان بایدەمیر رادەستبکاتەوە

فۆتۆ: 
2020-09-18

10117 جار خوێندراوەتەوە

داواکاری گشتیی ئامەد داوای لە دەسەڵاتی دادوەری تورکیا کردووە، کار بکەن بۆ دەتسگیرکردنەوەی و گێرانەوەی عوسمان بایدەمیر پەرلەمانتاری پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) کە لەئێستادا لە بەریتانیایە.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی تورکیا داواکاری گشتیی شاری ئامەد داوای کردووە، بەتۆمەتی ئەندامبوون لە پەکەکە هەوڵ بدرێت بۆ دەستگیرکردنەوە و گێڕانەوەی عوسمان بایدەمیر بۆ تورکیا.

هاوکات داواشیکردووە، لە نێوان حەوت ساڵ و نیو بۆ ١٥ ساڵ سزای زیندان بەسەر بادەمیردا بسەپێنرێت.

میدیای فەرمی تورکیا بڵاویکردووەتەوە، لەسەر ئەو دۆسیە بە فەرمی داواکارییەک ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەکانی بەریتانیا کراوە کە عوسمان بایدەمیر رادەستی تورکیا بکەنەوە.

دوابەدوای چڕبوونەوەی هەڵمەتی گرتن و دەستبەسەرکردنی پەرلەمانتاران و سەرۆک شارەوانیەکانی هەدەپە لە ساڵی ٢٠١٦ بەدواوە، بەشێک لە سیاسەتمەداران و چالاکوانانی سەر بەو حزبە یەک لەوانە عوسمان بایدەمیر روویان کردە دەرەوەی ئەو وڵاتە.