سەردێڕ:

لە چاکسازی گەورانی ھەولێر بەندکراوێک بە کۆرۆنا گیانیلەدەستدا

فۆتۆ: 
2020-09-18

1703 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ لە چاکسازی گەورانی ھەولێر بەندکراوێک بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیلەدەستداوە و دەشڵێت، "پێویستە بەزوترین کات کێشەی ئەم چاکسازیە چارەسەربکرێت."

زیا پترۆس سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤی هەرێم رایگەیاند، "ئەمڕۆ کاتژمێر دوو و ١٥ خولەکی پاش نیوەڕۆ لە چاکسازی گەورانی ھەولێر بەندکراوێک بە ڤایروسی کۆرۆنا گیانیلەدەستداوە."

ئەوەشی خستەڕوو، بەندکراوەکە ناوی (و، ع، ڤ)ـە و بەرەگەز عەرەبە و بەماددەی تیرۆر حوکم درابوو.

باسی لەوەشکردووە، لە ئێستادا دوو هەزار و ١٠٠ بەندکراو لە چاکسازی ھەولێردا ھەیە، کە باڵەخانەکە تەنھا ٩٠٠ حوکم لەخۆدەگرێت.

سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤی هەرێم دەشڵێت، "پێویستە بەزوترین کات کێشەی ئەم چاکسازیە چارەسەربکرێت، بەپێچەوانە کارەسات روودەدات چونکە بەرکەوتەی بەڤایرۆسی کۆرۆنا زۆر زۆرە."