سەردێڕ:

فاوچی کاتی پەسەندکردنی ڤاکسینی کۆرۆنای راگەیاند

فۆتۆ: 
2020-09-18

18467 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری پەیمانگای نیشتیمانی ئەمریکا بۆ نەخۆشییە گوازراوەکان رایگەیاند، ھەموو ئاماژەکان ئەوە دەردەخەن چارەسەری ڤایرۆسی کۆرۆنا پێش ئەو کاتە بەردەستدەبێت، کە پێشبینی کراوە و دەشڵێت، "بڕیارە ڤاکسینەکە لە مانگی تشرینی دووەم یان کانونی یەکەمدا پەسەند بکرێت."

ئەنتۆنی فاوچی بەڕێوەبەری پەیمانگای نیشتیمانی ئەمریکا بۆ نەخۆشییە گوازراوەکان رایگەیاند، پێشبینی دەکات ئەو ڤاکسینەی بڕیارە لە مانگی تشرینی دووەم یان کانونی یەکەمدا پەسەند بکرێت و ڤاکسینێکی سەلامەت بێت و ئەنجامی باشی ھەبێت.

ئەوەشی خستەڕوو، ھەموو ئاماژەکان ئەوە دەردەخەن چارەسەری ڤایرۆسی کۆرۆنا پێش ئەو کاتە بەردەستدەبێت، کە پێشبینی کراوە.

باسی لەوەشکرد، پزیشکان پێکوتە راستەقینەکەیان لەسەر چەند خۆبەخشێک تاقیکردووەتەوە و دواتر پێکوتەیەکی ناکاریگەریان لەسەر چەند خۆبەخشێکی دیکە تاقیکردووەتەوە و تاوەکو بزانن ڤاکسینەکە کاریگەرە یاخود کاریگەر نییە.

دوێنێش، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، پێشبینی دەکەن پێش کۆتایی ئەمساڵ ١٠٠ ملیۆن دانە ڤاکسین بەردەستدەبێت و دەستبەدابەشکردنی بکرێت و لەگەڵ دەربڕینی رەزامەندی لەلایەن ئیدارەی سەنتەری خۆراک و دەرمانی ئەمریکاوە لەسەر پێدانی ڤاکسینەکە، دەتوانن ١٠٠ ملیۆن دانە پێش کۆتایی ئەمساڵ دابینبکەن و بەسەر ھاوڵاتیاندا دابەشیبکەن.