سەردێڕ:

وێنە.. حەشدی شەعبی هێزی بەرەو کەرکوک جوڵاند

فۆتۆ: 
2020-09-18

21759 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، فیرقەی عەباسی سەر بە حەشدی شەعبی هێزێکی سەربازی بە کۆمەڵێک پێداویستی و موشەکەوە رەوانەی ناوچەی بەشیری باشوری پارێزگای کەرکوک کردووە.

لەوبارەشەوە، فیرقەی عەباسی سەر بە هێزەکانی حەشدی شەعبی لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، هێزێکی سەربازییان بە زرێپۆش و تۆپهاوێژ و موشەکەوە رەوانەی ناوچەی بەشیری باشوری پارێزگای کەرکوک کردووە، بەهۆی ئەو رووداوانەی لەم دوواییانەدا روویانداوە.

ئەوەشیان خستووەتەڕوو، "بەهۆی پشێوی ئەمنییەوە بڕیارماندا بەوەی هێزی سەربازی رەوانە بکەین بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە ئەمنییەی لەو ناوچەیەدا هەیە، تاوەکو ئاسایش بۆ ناوچەکە بگەڕێتەوە."

لە چەند رۆژی رابردوودا بەهۆی هێرشێکی داعشەوە، حەشدی شەعبی کوژرانی سێ چەکداری هێزەکانیانی لە سنوری پارێزگای کەرکوک راگەیاند. 

me_ga.php?id=6044me_ga.php?id=6046me_ga.php?id=6048me_ga.php?id=6049me_ga.php?id=6051me_ga.php?id=6045me_ga.php?id=6047me_ga.php?id=6050