سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. ئۆتۆمبێلێک لە هەولێر گڕیگرت

فۆتۆ: 
2020-09-18

5793 جار خوێندراوەتەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێک لە هەولێر لەبەردەم بنکەی تەندروستی سەروەراندا گڕیگرت و لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانییەوە کۆنتڕۆڵکرا.

هێرش قادر پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە هەولێر رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێک لەبەردەم بنکەی تەندروستی سەروەراندا گڕیگرتووە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، دواتر تیمەکانی بەرگری شارستانی توانیویانە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن.

رۆژی ١٦ی ئەم مانگەش، بەهۆی شۆرتی کارەباوە لەناو مارکێتێکی هەولێردا، تەواوی مارکێتەکە و رووکاری ئەو باڵەخانەیەی مارکێتەکەی تێدایە سوتا.