سەردێڕ:

مەسرور بارزانی: گەشبینم بە چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ بەغدا

فۆتۆ: 
2020-09-18

13573 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سەرباری بەربەست و ئاستەنگەکان گەشبینە بە چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەژماری تایبەتیی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاندووە، تیمی دانوستاندنکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان نوێنەرایەتی سەرجەم لایەنەکانی پێکهێنەری حکومەت دەکات.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، تیمەکە ئامانجێکی یەکگرتووی هەیە و بە بەهێزییەوە کاری بۆ دەکات.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختیشی کردووەتەوە، سەرباری زۆریی بەربەستەکانی رێککەوتنی هەولێر و بەغدا، رایگەیاندووە، گەشبینە بەوەی دەتوانن لەگەڵ حکومەتی عێراقی فیدراڵ بگەنە چارەسەرێکی کۆتایی.