سەردێڕ:

مۆبایلە زیرەکەکان ئەم کاریگەرییەیان لەسەر پێستی جەستە هەیە

فۆتۆ: 
2020-09-18

3147 جار خوێندراوەتەوە

مۆبایلە زیرەکەکان بەشێکی دانەبڕاوی ژیانی ڕۆژانەی مرۆڤی ئەم سەردەمەن، بەڵام ئەم پەیوەست بوونە وادیارە بێ زیان نەبێت، تاکو ئێستا چەندین زیانی جیاوازیان لەلایەن زاناکانەوە ئاشکراکراوە.

بەپێی بڵاوکراوەیەکی ماڵپەڕی "paulaschoice"، تیشکی سەروو بنەوشەویی، کە درێژەشەپۆلەکەی لەنێوان ١٠٠ بۆ ٤٠٠ نانۆمەتردایە، هۆکاری یەکەمی پیربوونی پێستە و لەڕێی مۆبایلە زیرەکەکانیشەو بڕێکی زۆرمان لەو تیشکانە پێدەگات.

خۆر بە سەرچاوەی سەرەکی ئەم جۆرە تیشکانە دادەنرێت، هەرچەندە بڕەکەیان بەراورد ناکرێت بەڵام، مۆبایلەکانیش دەتوانن وەک خۆر زیان بە پێست بگەیەنن و کاریگەریی لەسەر ترشی ناوەکیی پێست دابنێن، تیشکی سەروو وەنەوشەیی و تیشکی شین بە وزە زۆرەکەیان بەناوبانگن، بە شێوەیەک توانای تێپەڕبوونیان هەیە بەنێو پێستدا و پاشان کۆلاجین و ئیلاستینی پێست تێکدەدەن، ئەم دوو پێکهاتەیە توندی و نەرمیی بە پێست دەدەن، دوای بەکارهێنانێکی زۆری مۆبایل پێست چرچ دەبێت و هێڵی وردی تێدا دروستدەبێت.

ئامارە نوێیەکان ئەوەمان پێدەڵێن کە نەوەکانی دوای ساڵانی ١٩٩٠ـەکان ڕۆژانە ١٥٧ جار تەماشای مۆبایلەکانیان دەکەن، لە کاتێکدا ئەوانەی بەتەمەنترن لە ٣٠ زیاتر تەماشایان ناکەن.