سەردێڕ:

ئەمریکا لەبارەی قەدەغەکردنی تیکتۆک و ویچاتەوە بڕیاریدا

فۆتۆ: 
2020-09-18

13251 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بازرگانی ئەمریکا بڕیاریدا، لە یەکشەممەی داهاتووەوە بەرنامەکانی تیکتۆک و ویچات لە ئەمریکا قەدەغە بکرێت و چیتر لە بەردەست نەبن.

ماڵپەڕی سی ئێن ئێن بڵاویکردەوە، بەگوێرەی فەرمانە جێبەجێکارییەکەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، وەزارەتی بازرگانی ئەو وڵاتە رایگەیاندووە، کە لە رۆژی یەکشەممەی داهاتووەوە، هەردوو بەرنامەی تیکتۆک و ویچات کە هەردووکیان سەر بە وڵاتی چینن، لە وڵاتەکەیدا قەدەغە دەکرێن و لە ئەپ ستۆری مۆبایلەکاندا بەردەست نامێنن.

لە ماوەی رابردوودا، دۆناڵد ترەمپ بەرپرسانی چینی بەوە تۆمەتبارکرد کە لە رێگەی بەرنامەکانی تیکتۆک و ویچاتەوە دەیانەوێت دەستیان بە زانیارییەکانی وڵاتەکەی بگات و بۆ ئەوەش، فەرمانی جێبەجێکاری بۆ قەدەغەکردنیان دەرکرد.

دۆناڵد ترەمپ رایگەیاندبوو، کە یان دەبێت ئەو بەرنامە چینیانە قەدەغە بکرێن یاخود کۆمپانیایەکی ناوخۆیی وڵاتەکەی سەرپەرشتی کارکردنیان بکات لە ئەمریکادا و هەمیشەش، دوو کۆمپانیاکە و وڵاتەکەیان ئەو داوایەی ترەمپیان رەتدەکردەوە.