سەردێڕ:

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد سەبارەت بە گەشتکردن بۆ وڵاتەکەی روونکردنەوە دەدات

فۆتۆ: 
2020-09-18

3998 جار خوێندراوەتەوە

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد رایگەیاند، ئەو دەنگۆیەی کە باس لەوە دەکات حکومەتی وڵاتەکەی نامەی بۆ خەڵکی ناردبێت و بەڵێنی گەشتکردنی بۆ ئەمریکا پێدابن، راست نییە.

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، کە ژمارەیەکی بەرچاو لە خەڵک نامەیەکیان بەدەستگەیشتووە، تێیدا بەڵێنی گەشتکردنیان بۆ ئەمریکا پێدراوە، بەڵام باڵیۆزخانەکە رەتیدەکاتەوە.

لەبارەی ئەو نامەیەی کە بۆ خەڵک نێردراوە، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد دەڵێت، "ساختەیە و لەلایەن حکومەتی ئەمریکاوە نەنێردراوە".

هاوکات باڵیۆزخانەکەی ئەمریکا لە بەغداد لەبارەی چۆنێتی گەشتکردن بۆ ئەو وڵاتە لینکێکی بڵاوکردووەتەوە و داوایکردووە کە بۆ وەرگرتنی زانیاری لەسەر ئەو بابەتە، سەردانی بکەن.

دەنگۆی ناردنی نامەیەک بەناوی حکومەتی ئەمریکاوە هەیە کە بۆ خەڵکی دەچێت و تێیدا نوسراوە، گەشتکردنی بۆ ئەمریکا رێپێدراوە و تاوەکو دوو هەفتە دەتوانێت ئەنجامیبدات.

Image may contain: text