سەردێڕ:

تەندروستیی هەرێم ئاماری ٢٤ کاتژمێری توشبووانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە

فۆتۆ: 
2020-09-18

5469 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٦٠٥ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و ٤٧١ چاکبوونەوە و ٢٦ گیانلەدەستدان تۆمارکراوە‪.

ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٦٠٥ حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، کە ٢٥٤ لە هەولێر، ١٩٠ لە دهۆک، ١٠٧ لە سلێمانی، ٢٦ لە گەرمیان، ٢٨ لە هەڵەبجە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ٤٧١ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، بە جۆرێک ١٩٢ لە هەولێر، ٢٦ لە سلێمانی، ٣٩ لە گەرمیان، ٢٥ لە هەڵەبجە، ١٨٩ لە دهۆك.

ئەوەش خراوەتەڕوو، ٢٦ حاڵەتی گیانلەدەستدان بە نەخۆشییەکە تۆمارکراوە، کە نۆ لە سلێمانی، هەشت لە هەولێر، ١٢ لە دهۆک، یەك لە گەرمیان، حەوت لە دهۆك، یەك لە هەڵەبجە.

بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا ٣٩ هەزار و  و ٩٤٦ کەس لە هەرێمدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٢٥ هەزار و ٢٦٣ کەسیان چاکبوونەتەوە و هەزار و ٤٧٢ کەسیان گیانیان لەدەستداوە.

No description available.