سەردێڕ:

توركیا: لە هێرشێكدا دوو سەربازمان لە باکوری عێراق كوژران

فۆتۆ: 
2020-09-18

4373 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بەرگری تورکیا رایگەیاند، بەهۆی هێرشکردنە سەر بنکەیەکی سەربازییان لە هەرێمی کوردستان، دوو سەربازی وڵاتەکەی کوژراون و یەکێکی دیکەش برینداربووە.

ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی بەرگری تورکیا لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، هێرشەکە لە رێگەی کاتیوشاوە بووە و جگە لە کوژرانی دوو سەرباز و برینداربوونی یەکێکی دیکە، هاوکات، زیانێکی زۆر بە بنکە سەربازییەکە گەیاندووە.

ئەگەرچی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی بەرگری تورکیا ئاماژەی بە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) نەکردووە، بەڵام ئەوە ئاشکرایە کە بۆ هەر هێرشێکی لەم جۆرە، ئەو حزبەی باکوری کوردستان تۆمەتباردەکرێت.

 لەلایەکی دیکەوە، وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە راگەیەنراوێکی جیاوازدا رایگەیاندووە، کە لە ١٣ی تەمموزی رابردووەوە تا ئێستا ٧١ ئەندامی پەکەکەیان شەهیدکردووە و ٣٨ی دیکەیان دەستبەسەرکردووە.

تاوەکو ئێستا، پارتی کرێکارانی کوردستان روونکردنەوەی لەسەر هیچ یەک لەو دوو راگەیەنراوەی تورکیا نەداوە.