سەردێڕ:

كەشناسی: پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە

فۆتۆ: 
2020-09-18

8121 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەش و هەوای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەكانی گەرما یەك بۆ دوو پلە نزم دەبنەوە.

 بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ٣٩ پلە و نزمترین ٢٥ پلە دەبێت، لە سلێمانى ٣٨ بە ٢٣ و دهۆک ٣٩ بە ٢٣ و کەرکوک ٤٠ بە ٢١ پلە دەبێت.

سبەی، لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ٣٧ پلە و نزمترین ٢٣ پلە دەبێت، لە سلێمانى ٣٦ بە ٢٢ پلە، دهۆک ٣٧ بە ٢١ کەرکوکیش ٣٩ بە ٢٠ پلە دەبێت.