سەردێڕ:

​ڤیدیۆ.. راهێنەرێک یاری تۆپی پێ فێری ماسییەکانی دەکات

فۆتۆ: 
2020-09-18

3744 جار خوێندراوەتەوە

ڕاهێنەرێکی چینی مەشق بە ماسییەکانی دەکات و فێری یاری تۆپی پێیان دەکات، دەشڵێت لەسەرەتادا پێشبینی نەکردووە ماسییەکانی فێرببن.

ڕاهێنەری چینی یانگ تیاشین جی، لە هەرێمی گوانگ دۆنگی چین کورتە ڤیدۆیەکی یاریکردنی ماسییەکانی بڵاوکردەوە. ئەمەش دوای ئەوەی ئەو ڕاهێنەرە چینییە لەڕێگای مەشق و ڕاهێنانەوە ماسییەکانی فێری یاری تۆپی پێ کردووە.

یانگ تیاشین دەشڵێت، "لە سەرەتادا پێشبینیم نەدەکرد کە ماسییەکانم فێری یارییەکە ببن، بەڵام لەکاتی مەشق و ڕاهێنەناکانیاندا هەوڵم دەدا هەستیارییان بجوڵێنم و یاری بە تۆپەکە بکەن."

ئەوەشی خستەڕوو، دواتر کاتێک کە گۆڵیان دەکرد خەڵاتم دەکردن و خواردنم پێدەدان.