سەردێڕ:

سەرچاوەیەک: تەقە لە شاری پزیشکی گەرمیان کرا

فۆتۆ: 
2020-09-17

13868 جار خوێندراوەتەوە

سەرچاوەیەک لە شاری پزیشکی گەرمیان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەمشەو تەقە لە شارە پزیشکیەکەیان کراوە و زیانی ماددی بەر بیناکەی کەوتووە.

گەرمیان حەمەپور، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، بەگوێرەی قسەی ئەو سەرچاوەیە، تەقەکردنەکە کەمێک لەمەوبەر بووە.

هاوکات، عەلی قەدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، کە تەنیا شوشەی نەخۆشخانەکە شکاوە و کەسانی ناو بیناکە گومان دەکەن کە تەقەیان لێکرابێت.

باسی لەوەشکرد، تاوەکو ئێستا هیچ بەڵگەیەکیان لەبەردەستدا نییە کە بیسەلمێنێت تەقە لە شاری پزیشکی گەرمیان کراوە.