سەردێڕ:

ئاوەدانکردنەوە: گرێبەستی دروستکردنی هێڵی شەمەندەفەر ئەنجامدەدرێت

فۆتۆ: 
2020-09-17

25137 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکومەتی هەرێم بەنیازە هێڵی شەمەندەفەر لە سەرتاسەری کوردستان دابمەزرێنێت و ئەمساڵ گرێبەستەکەی ئەنجامبدرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، مەریوان مەلا حەسەن، وتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە بە ماڵپەڕی فەڕمی پارتی راگەیاند، "ھەوڵەکانی حکومەت بۆ ئاسانکردنی رێگاکانی ھاتوچۆ بەردەوامن."

راشیگەیاند، "یەکێک لە پلانەکانی وەزارەت، جێبەجێکردنی ھێڵی شەمەندەفەرە لە ھەرێمی کوردستان کە بڕیارە ئەمساڵ قۆناغی یەکەمی جێبەجێبکرێت، ئەویش ئەنجامدانی گرێبەستە بۆ پڕۆژەی شەمەندەفەر لە ھەرێمی کوردستان."

باسی لەوەشکرد، "درووستکردنی ھێڵی شەمەندەفەر، ئێستا کاری لەسەر دەکرێت و ئەمساڵ تەنیا گرێبەستەکەی واژۆ دەکرێت، بۆ ئەوەی بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە."

دەشڵێت، "ھێڵی شەمەندەفەر لە سەرتاسەری ھەرێمی کوردستان جێبەجێدەکرێت و ھەموو شارەکان پێکەوە دەبەسترێنەوە، دوای تەواوبوونی پڕۆژەکە و کەوتنەکاری ھێڵەکە، بێگومان سوودی ئێجگار زۆری دەبێت بۆ ئەوەی ھاوڵاتیان بە نرخێکی ھەرزان و شێوازێکی سەردەمیانە ھاتوچۆ بکەن، ئەوە جگە لەوەی چەندین سوودی دیکەی ھەیە وەک پاراستنی ژینگە."