سەردێڕ:

تەندروستیی هەرێم ئاماری ٢٤ کاتژمێری توشبووانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە

فۆتۆ: 
2020-09-17

5926 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٦٨٠ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و ٢٧٠ چاکبوونەوە و ٢٩ گیانلەدەستدان تۆمارکراوە‪.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٦٨٠ حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، کە ٢٠٦ لە هەولێر، ٣٠٥ لە دهۆک، ١١٤ لە سلێمانی، ٢٥ لە گەرمیان، ٣٠ لە هەڵەبجە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ٢٧٠ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، بە جۆرێک ٢١٣ لە هەولێر، ١٢ لە سلێمانی، ٢٢ لە گەرمیان، ٢٣ لە هەڵەبجە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، ٢٩ حاڵەتی گیانلەدەستدان بە نەخۆشییەکە تۆمارکراوە، کە حەوت لە سلێمانی، شەش لە هەولێر، ١٢ لە دهۆک، دوو لە گەرمیان، دوو لە راپەڕین.

بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا ٣٩ هەزار و  و ٣٤١ کەس لە هەرێمدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٢٤ هەزار و ٧٩٢ کەسیان چاکبوونەتەوە و هەزار و ٤٤٦ کەسیان گیانیان لەدەستداوە.