سەردێڕ:

خوێندکارانی خوێندنی کوردی لە کەرکوک هۆڵی تاقیکردنەوەیان بەجێهێشتووە

فۆتۆ: 
2020-09-17

6104 جار خوێندراوەتەوە

بەشێکی زۆر لە خوێندکارانی ١٢ی ئامادەیی لە کەرکوک گردبوونەوە و دەڵێن، "پرسیارەکان لە کتێبدا نییە و خوێندکاران لەبەر قورسی پرسیارەکان ناتوانن وەڵامی پرسیارەکان بدەنەوە."

خوێندکارێکی بەشدار لە گردبوونەوەکە دەڵێت، پرسیارەکانی ئەمڕۆی کیمیا لە کتێبدا نەبوو و بەهۆی قورسی پرسیارەکانەوە نەمان دەتوانی وەڵامی پرسیارەکان بدەینەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، لە تاقیکردنەوەی زیندەزانیشدا هەمان کێشەمان هەبوو، بەهۆی ئەوەی پرسیارەکان لە کتێبدا نەبوو و زۆرینەی پرسیارەکان فیکری بوون.

خوێندکارێکی دیکەش دەڵێت، "پرسیارەکان لە دەرەوەی پرۆگرامی خوێندن بوون و کڕین و فرۆشتن بە پرسیارەکانەوە کراوە و مامۆستا هەبووە پرسیارەکانی بە خوێندکاری خۆی فرۆشتووە."

ساڵانە لە هەرێمی کوردستان بەشێک لە خوێندکاران نیگەرانی بەرامبەر ئەوە دەردەبڕن، کە کڕین و فرۆشتن بە پرسیارەکانەوە دەکرێت و لەمەش منداڵی بەرپرسەکان سودمەند دەبن.