سەردێڕ:

بەشێک لە خاوەن هۆڵی بۆنەکان لە دهۆک گردبوونەوە

فۆتۆ: 
2020-09-17

1402 جار خوێندراوەتەوە

بەشێک لە خاوەن هۆڵی بۆنەکان لەبەردەم پارێزگای دهۆکدا گردبوونەوە و داوایانکرد رێگە بدرێت شوێنەکانیان بکەنەوە.

بەهادین دەشتانی پارێزەر و نوێنەری خاوەن هۆڵەکان لە دهۆک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، مەبەستی گردبوونەوەکە ئەوەیە رێگە بدرێت هۆڵی بۆنەکان لە دهۆکدا بکرێتەوە، کە نزیکەی شەش مانگ پێش ئێستا بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە داخران.

ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەمە چوارەم جارە خاوەن هۆڵەکان لەبەردەم پارێزگا و قائیمقامییەتی دهۆکدا گردبوونەوە دەکەن.

باسی لەوەشکرد، لەماوەی رابردوودا چەندین جار لەلایەن بەرپرسانی شارەکە و لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە بەڵێنیان پێدراوە شوێنەکانیان بکرێتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا شوێنەکانیان نەکراوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، گردبوونەوەکانی ئەوان بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی بڕیاری کردنەوەی هۆڵی بۆنەگێرانەکان لە پارێزگاکەدا دەدرێت، کە ژمارەیان نزیکەی ١٨٥ هۆڵە.