سەردێڕ:

بەغدا پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی نارد

فۆتۆ: 
2020-09-17

131614 جار خوێندراوەتەوە

بەغدا زیاتر لە هەشت ملیار دینارى وەکو شایستە داراییەکانی بۆ جوتیارانى هەرێم نارد.

هێمن سەید موڕاد بەرێوەبەری سایلۆی هەولێر بە وەکالەت بە ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، بەغدا بڕی هەشت ملیار و ٨٥ ملیۆن دیناری بۆ هەرێم ناردووە وەک شایستە داراییەکانی هەرێم بریارە هەفتەی داهاتوو دەستبەدابەشکردنی بکرێت.

رۆژى ١١ى ئەم مانگە، مستەفا کازمى سەرۆکوەزیرانى عێراق لەکاتى سەردانى بۆ پارێزگاى هەڵەبجە، لەسەر رێگە سەردانى بەشێک لە جوتیارانى کرد و بەڵێنیدا بەشێک لە شایستە داراییەکانیان بۆ بنێرێت.

ئومێد محەمەد، بەغدا - ئومێد چۆمانی، هەولێر