سەردێڕ:

وتەبێژی حکومەتی هەرێم: بە رێگای قیرتاو و نۆژەنکراودا هاتوچۆ دەکەین

فۆتۆ: 
2020-09-17

6076 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، لە هەرێمی كوردستان ئەگەر چی هێشتا هێڵی شەمەندەفەر نییە، بەڵام بە رێگای قیرتاو و نۆژەنکراودا هاتوچۆ دەکەن.

جوتیار عادل وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و باسی ئەو پرۆژانەی کردووە، کە کابینەی نۆیەمی حکومەت کردوویەتی و ئەوە هاتووە، ئەم کابینه‌یە له‌ماوه‌ی یه‌ک ساڵی ته‌مه‌نیدا، چه‌ندین پرۆژه‌ی گرنگی رێگاوبانی له‌ ناوچه‌ جیاوازه‌كانی هه‌رێم جێبه‌جێكردووه‌.

وتەبێژی حکومەت رایگەیاندوە، ئه‌وانه‌ی چاویان به‌کاروپڕۆژە خزمه‌تگوزارییه‌كانی كابینه‌ی ئێستا هه‌ڵنایه‌ت، به‌ لێدوانی چه‌واشه‌كارانه‌ هه‌وڵی به‌لارێدا بردنی رای گشتی و خراپ به‌كارهێنانی سۆز و عاتیفه‌ی هاوڵاتییان لەبارەی به‌ رووداوه‌كانی هاتوچۆوە ده‌ده‌ن.

باسی لەوەشکردوە، به‌ پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێكردن، له‌ مانگی ته‌مموزی ساڵی ٢٠١٩ تا ته‌مموزی ٢٠٢٠، ٢٢ پرۆژه‌ی رێگاوبان به‌ بودجه‌ی نزیکەی ١١١ ملیار دینار جێبه‌جێكراون.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ته‌نیا له‌ به‌شی رێگاوباندا، به‌شی كۆتایی پرۆژه‌ی ١٢٠ مه‌تری هه‌ولێر له‌نێوان رێگای سەرەکی هەولێر و موسڵ تا رێگای هەولێر کەرکوک بە گوژمەى زياتر لە ٨٨ مليۆن دۆلار جێبه‌جێكردووه، دەشڵێت، شه‌قامی بارزانی له‌ دهۆك به‌ پرۆژه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانییه‌وه‌ به‌ به‌های ٦٩ ملیار دینار جێبه‌جێكراوه‌ و هه‌ردوو پرۆژه‌ی ١٥٠ مه‌تری هه‌ولێر و ١٠٠ مه‌تری سلێمانیش له‌ جێبه‌جێكردندان.