سەردێڕ:

عێراق هاوردەکردنی ٢٩ جۆر بەروبومی کشتوکاڵی لە ئێرانەوە قەدەغەکرد

فۆتۆ: 
2020-09-16

6396 جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسێکی ئێرانی رایگەیاند، عێراق هاوردەکردنی ٢٩ جۆر کاڵا و بەروبومی لە وڵاتەکەیەوە قەدەغەکردووە.

شەهلا عەموری جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی هاوبەشی ئێران و عێراق رایگەیاند، بەرپرسانی عێراقی ئاگاداریان کردوونەتەوە کە هاوردەکردنی ٢٩ جۆر کاڵا و بەروبومی کشتوکاڵی لە ئێرانەوە رادەگرن.

ئەوەشی خستەڕوو، پێویستە بازرگانە ئێرانییەکان ئەو بڕیارە لەبەرچاو بگرن و هیچ یەک لەو کاڵایانە هەناردەی عێراق نەکەن.

جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی هاوبەشی ئێران و عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، خورما، گەنم، تەماتە، پەتاتە، شوتی، ماسی، هێلکە، مریشک، هەنگوین و چەندین جۆر سەوزە و میوە و دانەوێڵە لەنێو لیستی ئەو بەروبومانەدان کە عێراق رێگە بە هاوردەکردنیان نادات.