سەردێڕ:

وەزيری کارەبا: هەنگاوەكانی چاكسازیی سەركەوتوو بووە

فۆتۆ: 
2020-09-16

1676 جار خوێندراوەتەوە

وەزيری کارەبای هەرێم رايگەياند، هەنگاوەكانی چاكسازیی سەركەوتوو بووە، دەشڵێت، پڕۆسەی بەتایبەتكردنی كەرتی دابەشكردنی كارەبا هەنگاوی باشی بۆ نراوە.

کەمال محەمەد ساڵح وەزيری کارەبای هەرێم لە کۆبوونەوەی راوێژكاری وەزارەتەکەیدا رایگەیاند، پڕۆسەی بەتایبەتكردنی كەرتی دابەشكردنی كارەبا هەنگاوی باشی بۆ نراوە و لەنزیكەوە بەدواداچوونی ورد بۆ ئەو پڕۆسەيەی وەزارەت دەکەن تا بەشێوەیەكی زانستی و لە بەرژەوەندی هاوڵاتیان و كەرتی كارەبادا بێت و ببێتە هۆی كەمكردنەوەی رێژەی لە ٤٠٪ی بەفیڕۆدانی كارەبا.

ئاماژەی بەوەشكرد، بۆ پڕۆژەی تۆڕی زیرەك تائێستا توانراوە ٢٩٠ هەزار و ٤٠٨ پێوەری كارەبا لە سەنتەری شارەكان ببەسترێت.

لە تەوەرێكی ديکەی كۆبوونەوەكەدا کەمال محەمەد داوای لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی دابەشكردنی كارەبای پارێزگاكان كرد دەست بەهەڵمەتی بڕینی سەرپێچییەكان بكەنەوە و خۆیان بۆ وەزری زستان ئامادە بكەن.

هاوكات، وەزیری كارەبا دەسەڵاتیدا بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی دابەشكردنی كارەبای پارێزگاگان بۆ جێبەجێكردنی ئەو پڕۆژانەی كە لەسەر رێژەی داهاتی خۆیان ئەنجامی دەدەن.