سەردێڕ:

بێگەرد تاڵەبانی: دەستبەسەر سەدان تۆن پەتاتە و تەماتەی نایاساییدا گیراوە

فۆتۆ: 
2020-09-16

1951 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری کشتوکاڵی هەرێم رایگەیاند، توانیویانە دەستبەسەر سەدان تۆن پەتاتە و تەماتەدا بگرن، کە دەویسترا بە نایاسایی هاوردەبکرێت.

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵی هەرێم رایگەیاند، لەچەند رۆژی رابردوودا سەرقاڵی بەدواداچوون و كۆكردنەوەی زانیاریی بوون لەسەر هاوردەكردنی سەدان تۆن پەتاتە و تەماتە، كە دەویسترا بە نایاسایی هاوردە بكرێت.

ئەوەش خراوەتەڕوو، توانیویانە دەستبەسەر ئەو بەرهەمانەدا بگرن، کە لە مەرزەكانەوە دەیانویست هاوردەی بکەن.

باسی لەوەشکردووە، "كاتێك بڕیاری قەدەغەكردن و دانانی باجی پێویست لەسەر بەرهەمی هاوردە دادەنێم بۆ پاراستنی بەرهەمی جوتیارانمانە، بۆیە لەگەڵ قەدەغە و دانانی باج، رێكاری تری پێویستیش دەگرینەبەر بۆ ئەوەی لە وەرزی پێگەیشتنی بەرهەمی جوتیارانمان بتوانرێت لەبازاڕ ساغ بكرێتەوە بە رەچاوكردنی مافی بەكاربەران."

لەماوەی رابردوودا، جوتیاران گردبوونەوە و داوایان لە حکومەتی هەرێم کرد، کە رێگە نەدات ئەو بەرهەمانە هاوردە بکرێن کە لە هەرێمدا بەردەستن، بۆیە وەزارەتی کشتوکاڵ بڕیاریدا رێگری لە هاوردەکردنی چەند بەرهەمێک بکات.

No photo description available.No photo description available.No photo description available.