سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. دانپێدانانی تۆمەتباری کوشتنی خێزانە کوردەکەی بەغدا بڵاوکرایەوە

فۆتۆ: 
2020-09-16

70609 جار خوێندراوەتەوە

دژەتیرۆری کوردستان دانپێدانانی تۆمەتباری کوشتنی خێزانە کوردەکەی بەغدای بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێت، کە پاسەوانی باڵیۆزخانەی روسیایە و لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی عێراق کارمەندە.

بەپێی ئەو ڤیدیۆیەی لەلایەن دژەتیرۆری کوردستانەوە بڵاوکراوەتەوە، تۆمەتبارەکە ناوی مەهدی حسێن ناسر مەتەرە و پێش چوار ساڵ ئەو خێزانە کوردەی ناسیوە و دوو رۆژ لەمەوپێش داوای پارەی لە باوکی شیلان کردووە، بەڵام پێینەداوە و لەسەر ئەوەش بووە بە دەمەقاڵەیان.

تۆمەتبارەکە دەشڵێت، دوای دەمەقاڵێکەیان باوکی شیلان بە چەقۆ دەکوژێت، پاشان هاوسەرەکەی دێتەوە ماڵەوە و ئەویش بە چەقۆ دەکوژێت.

باس لەوەشدەکات، کە دواتریش کچەکە تەپڵەکە جگەرەیەکی کێشاوە بەسەریدا، بەڵام دوو بۆکسی داوە بە سەری کچەکەدا و سەرینێکی خستووەتە سەر سەری و کوشتویەتی.

پێشتر، سەرچاوەیەک لە دژەتیرۆری عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، کە لەسەر ئەو رووداوە، بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان، سێ تۆمەتباریان لە هەولێر دەستگیرکردووە.