سەردێڕ:

لە هەولێر دەستبەسەر ١٤٧ جۆر چەک و شەش کیلۆ ماددەی هۆشبەردا گیرا

فۆتۆ: 
2020-09-16

2871 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتى ماددە هۆشبەرەکان رایگەیاند، لە گوندى ئۆزاڵ سیتى شارى هەولێر توانرا دەستبگیرێت بەسەر ١٤٧ جۆر چەک و نزیکى شەش کیلۆ ماددەى هۆشبەردا.

بەڕێوەبەرایەتى ماددە هۆشبەرەکان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پاش بەدواداچونەکانیان داواکراوێک بە ناوى ( ئـ ، م ،ح ) شەوى رابردوو لە گوندى ئۆزاڵ سیتى هەولێر دەستگیرکرا.

ئەوەش هاتووە، توانراوە دەستبگیرێت بەسەر پێنج کیلۆ و نیو ماددەى هۆشبەردا لە جۆرى کریستاڵ و ٥٠ گرام لە حەشیش و ١١٥ دەستە حەبى هۆشبەرى سۆمەدرین.

ئاماژە بەوەشکراوە، هەر هەمان شەو لە کێڵگەیەک لە گوندى پونگینە لە پشت بنەسڵاوە توانراوە تۆمەتبار( ع، م ،ع ) دەستگیربکرێت، کە لەگەڵ تۆمەتبارى سەرەوە گروپێک بوون.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو کێڵگەیەدا دەستگیراوە بەسەر بڕێکى زۆر چەک، کە پێکهاتبوو لە ٨٠ کڵاشینکۆفى جۆراوجۆر و ٣٦ دەمانچە و یەک قەناس و ١١ تاپڕ و ٢٩ دووربین.

باس لەوەشکراوە، لە ئێستادا هەردوو تۆمەتبارەکە پەڕاوى لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و دراونەتە دادگا.