سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. بەهۆی شۆرتی کارەباوە لە هەولێر ئاگر لە مارکێتێکدا کەوتەوە

فۆتۆ: 
2020-09-16

6765 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر رایگەیاند، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆدا بەهۆی شۆرتی کارەباوە لەناو مارکێتێکی هەولێردا، تەواوی مارکێتەکە و رووکاری ئەو باڵەخانەیەی مارکێتەکەی تێدایە سوتا.

سەرکەوت کاڕەش وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، "ھۆکاری دروستبوونی ئاگرەکە بۆ شۆڕتی کارەبا دەگەڕێتەوە و سەرەتا مارکێتەکە ئاگری گرتووە و پاشان بەھۆی ئەوەی ڕووکاری باڵەخانەکە بە ئەلی کۆبۆن ڕووکەش کراوە و خێرا ئاگر دەگرێت، بۆیە ئاگرەکە زیادیکردووە."

باسی لەوەشکرد، "لەسەر مارکێتەکە دوو نھۆمی تر ھەیە، کە شوێنی مانەوەی ھاوڵاتییانە، بەڵام تیمەکانی بەرگری شارستانی گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و کۆنتڕۆڵییان کردووە."

ئەوەشی خستەڕوو، "ئاگرەکە ھیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە."