سەردێڕ:

رەگەزنامەى سلێمانى هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە

فۆتۆ: 
2020-09-16

10140 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامەى سلێمانى رایگەیاند، سبەینێ پێنجشەممە، بەهۆى توشبوونى بەشێک لە کارمەندانى بەڕێوەبەرایەتییەکەیان بە کۆرۆنا، دەوام رادەگیرێت

 بەرێوەبەرایەتی رەگەزنامە و باری شارستانی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سبەینێ پێنجشەممە، ١٧ى ئەیلولى ٢٠٢٠، ئیش و کارەکانی رادەگرێت لەبەر پابەندبوون بە رێنمایەکانی تەندروستی و توشبوونی بەشێک لە کارمەندی بەرێوەبەرایەتییەکەیان بە ڤایرۆسی کورۆنا.

ئاماژەبەوەشکراوە، "راگرتنى دەوام بەهۆى رژاندنی دەرمانی پاکژکردنەوەیە لە دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا"، دەشڵێن، "بەوهۆیەوە سبەینێ کەس سەردانمان نەکات."

بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا ٣٨ هەزار و  و ٦٦١ کەس لە هەرێمدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٢٤ هەزار و ٥٢٢ کەسیان چاکبوونەتەوە و هەزار و ٤١٧ کەسیان گیانیان لەدەستداوە.