سەردێڕ:

تەندروستیی هەرێم ئاماری ٢٤ کاتژمێری توشبووانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە

فۆتۆ: 
2020-09-16

5351 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٧٥٤ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و ٤٩٥ چاکبوونەوە و ٢٦ گیانلەدەستدان تۆمارکراوە‪.

ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٧٥٤ حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، کە ٢٠٨ لە هەولێر، ١٠٥ لە سلێمانی، ٢٧ لە گەرمیان، ٢٠ لە هەڵەبجە، ٨٨ لە ڕاپەڕین، ٣٠٦ لە دهۆک.

ئاماژە بەوەشکراوە، ٤٩٥ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، بە جۆرێک ١٨٧ لە هەولێر، ٣٥ لە سلێمانی، ٢٨ لە گەرمیان، ١٩ لە هەڵەبجە، ٢١١ لە دهۆک، ١٥ لە ڕاپەڕین.

ئەوەش خراوەتەڕوو، ٢٦ حاڵەتی گیانلەدەستدان بە نەخۆشییەکە تۆمارکراوە، کە هەشت لە سلێمانی، چوار لە هەولێر، ١٣ لە دهۆک، یەک لە ڕاپەڕین.

بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا ٣٨ هەزار و  و ٦٦١ کەس لە هەرێمدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٢٤ هەزار و ٥٢٢ کەسیان چاکبوونەتەوە و هەزار و ٤١٧ کەسیان گیانیان لەدەستداوە.