سەردێڕ:

وێنە.. لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانیلەدەستدا

فۆتۆ: 
2020-09-16

6644 جار خوێندراوەتەوە

بەیانی ئەمڕۆ لەرووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای سلێمانی - چەمچەماڵ، ئۆتۆمبێلێک لە پردێکەوە کەوتەخوارەوە و بەهۆیەوە کەسێک گیانیلەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو.

عومەر عەلی، بەڕێوبەری هاتوچۆی چەمچەماڵ بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری کیا بووە کە لە سلێمانیەوە ڕووەو کەرکوک گەڕاوەتەوە، لەنزیک چەمچەماڵ شۆفێرەکە کۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبێلەکەی لەدەستداوە و جگە لە گۆڕینی سایدی رێگاکەی لە پردێکەوە کەوتووەتەخوارەوە.

باسی لەوەشکرد، بەهۆی رووداوەکەوە سەرنشینێکی تەمەن ٥١ ساڵ گیانیلەدەستداوە و شۆفێرەکەش بەسەختی بریندار بووە، کە تەمەنی ٢٢ ساڵ بووە و هەردووکیان بەڕەگەز عەرەب بوون.

لە ماوەی رابردوودا وته‌بێژی هاتوچۆی هه‌رێم رایگەیاند، له ‌ساڵی ٢٠١٩دا زیاتر له‌ چوار هه‌زار ‌و ٤٠٠ رووداوی هاتوچۆ له ‌هه‌رێمی كوردستاندا روویانداوە و به‌هۆیانه‌وه‌ ٥٧٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و زیاتر له ‌شه‌ش هه‌زار ‌و ٨٠٠ كه‌سیش برینداربوون.