سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. ئەپڵ نوێترین بەرهەمی خۆی بڵاوکردەوە

فۆتۆ: 
2020-09-16

7087 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای ئەپڵ لە مەراسیمێکی تایبەتدا چەند بەرهەمێکی نوێی نمایشكرد کە بریتی بوون لە کاتژمێرێكی زیرەک و ئایپادێکی نوێ.

كاتژمێرە نوێکەی ئەپڵ ناوی سێریس٦ و توانای پێوانەكردنی رێژەی ئۆكسیجینی بە تەنیا لە ١٥ چرکەدا هەیە و لە رێگەی مەچەكەوە پێوانەی رێژەكە دەكات.

كاتژمێرە زیرەكەکەی ئەپڵ بە رەنگی سور نمایشكرا، بەڵام بە ژمارەیەك رەنگی دیكەش بەردەستدەبێت و لە كاتژمێرەكانی رابردوو پێشكەوتوترە. هاوکات، نرخی کاتژمێرەکە ٣٩٩ دۆلارە.

لەگەڵ ئەوانەشدا، چەند خزمەتگوزارییەکی نوێ بۆ کاتژمێری ئەپڵ زیادکراوە، کە پەیوەستن بە خێزان و تەندروستییەوە. خزمەتگوزاری (Fitness Plus) کە خزمەتگوزارییەکە پەیوەستە بە وەرزش و لەشجوانی. لە ڕێگەیەوە بەكارهێنەر دەتوانێت بەشداریبكات لە بەرنامە و پرۆگرامەكانی پەیوەست بە وەرزش و لەشجوانییەوە.

هەروەها خزمەتگوزاری (رێکخستنی خێزان) کە تایبەتە بە خێزان و لە ڕێگەیەوە دایكان و باوكان دەتوانن كۆنترۆڵی كاتژمێرەكانی منداڵەكەیان بكەن بە ئامێرە زیرەکەکانی خۆیان.

هەر لە مەراسیمەکەدا، ئایپادێکی نوێ نمایشکرا كە هەمان دیزاینی ئایپادی پێشووە، بەڵام توانستێكی خێراتریی هەیە و بەرێژەی ٤٠% لە بەرهەمەكەی پێشوو خێراترە و لە كوالیتی وێنە و فۆتۆشدا پێشكەوتووترە.

ئایپادە نوێیەكەی ئەپڵ پێنوسێكی تایبەت بە خۆی لەگەڵدایە  و نرخەكەی ٣٢٩ دۆلارە و بۆ فێرخوازان نرخی ٢٩٩ دۆلارە.