سەردێڕ:

نرخى زێڕ لە بازاڕەکانى هەرێمى کوردستان

فۆتۆ: 
2020-09-16

2020 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٠، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا هەزار و ٩٥٩ دۆلارە، نرخی یەک گرامیش ٦٣ دۆلار.

هەر بەپێی بۆرسەى جیهانی، ئەمڕۆ نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بریتییە لە ٦٢ هەزار و ٩٩٩ دۆلار.

هاوکات، بەپێی نرخی بۆرسەی جیهانی، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەمشێوەیە دەبێت:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٢٩١ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٤٨ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٣٨٧ ھەزار دینارە.

بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەری کردووەتە سەر نرخی دراو و کانزاکان و نەوت و دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەش، نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و ئەمە یەکەمجارە نرخی زێڕ بەم شێوەیەی ئێستا بەرزببێتەوە.