سەردێڕ:

وێنە.. خێزانێکی کورد لە ماڵەکەی خۆیاندا لە بەغدا سەربڕدران

فۆتۆ: 
2020-09-16

64093 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، خێزانێکی کورد لە ماڵەکەی خۆیان لە بەغدا سەربڕدران و تا ئێستا هۆکاری رووداوەکە روون نییە.

ئومێد محەمەد پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە بەغدا رایگەیاند، خێزانەکە لە دایک و باوک و کچێک پێکهاتوون و کچەکەیان دەرچووی بەشی دەرمانسازییە.

باسی لەوەشکرد، درەنگانی شەوی رابردوو لە ماڵەکەی خۆیان لە ناوچەی مەنسوریەی بەغدا سەربڕدراون، دەشڵێت، تا ئێستا هۆکاری کوشتنەکەیان دیارنییە.