سەردێڕ:

ئامادەکاری کراوە بۆ راکێشانی کارەبای ئێران بۆ سنوری هەڵەبجە

فۆتۆ: 
2020-09-15

1950 جار خوێندراوەتەوە

تاوه‌ره‌كانى كاره‌بای هه‌ڵه‌بجه‌یه‌ و هه‌ندێكیان به‌ره‌و مه‌رزى ته‌وێڵه‌ راكێشراون، بۆئه‌وه‌ى له‌ئه‌گه‌رى رێكکه‌وتنى حكومه‌تى هه‌رێم و وڵاتى ئێران، كاره‌با له‌و وڵاته‌وه‌ بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ دابینبكرێت.

 به‌درێژى ٢٠ كیلۆمه‌تر تاوه‌ره‌كان له‌ وێستگه‌كانى كاره‌باى شاره‌كه‌وه‌ تا كۆتا خاڵى سنورى ئێران ئاماده‌كراوه‌، به‌ڵام له‌دیوى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان له‌نێوان به‌نداوى داریان و مه‌رزى ته‌وێڵه‌ كه‌ ٣٠ كیلۆمه‌تره‌ هیچ ئاماده‌كارییه‌ك نه‌كراوه‌ بۆ به‌ستنى كاره‌باى هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ وڵاتى ئێرانه‌وه‌، چونكه‌ تا ئێستا ئه‌و دوو حكومه‌ته‌ له‌سه‌ر ئه‌م كاره‌ رێكنه‌كه‌وتوون، بۆیه‌ له‌یاداشتێكدا ئیدارەى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ و پارێزگاى كرماشان باسیان له‌ پێدانى كاره‌با كردووه‌.

جگه ‌له‌ باس و خواسى پێدانى كاره‌باى ئێران به‌ته‌واوى سنورى هه‌ڵه‌بجه‌، له‌م كاته‌دا به‌شێوه‌یه‌كى كاتى هه‌ریه‌كه‌ له‌ مه‌رزه‌كانى ته‌ویڵه‌ و پشته‌ كاره‌بایان له‌ وڵاتى ئێرانه‌وه‌ بۆ دابینكراوه‌، وابڕیاریشه‌ به‌گرێبه‌ستێك له‌ نێوان هه‌ڵه‌بجه‌ و كرماشاندا راكێشانى كاره‌با بۆ ئه‌و دوو مه‌رزه‌ جێگیربكرێت.

هێنانى كاره‌باى ئێران بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌كاتێكدایه‌، جیاوازى هه‌یه‌ له‌ نێوان سیستمى كاره‌باى هه‌ردوولا، به‌ڵام كارى گۆڕینى ئه‌و سیسته‌مه‌ بۆ ئه‌مان ئاسانه.

به‌پێى داتا و زانیارییه‌كانى كاره‌با، سنورى هه‌ڵه‌بجه‌ پێویستى به‌ ٨٥ میگاوات كاره‌با هه‌یه‌، تا له‌ڕێگه‌ى ئه‌و سێ وێستگه‌یه‌وه،‌ كه‌ ٢٧ فیده‌ریان لێده‌رچووه‌ بۆ هاوبه‌شه‌كان، كاره‌باى پێویست بۆ هاوڵاتیان دابینبكرێت، وه‌ له‌ئێستاشدا زۆرێك له‌ گونده‌كانى ناوچه‌كه‌ هێڵى كاره‌بایان بۆ راكێشراوه‌، به‌ڵام پێدانى كاته‌كانى كاره‌باى نیشتمانى به‌ هاوڵاتیان به‌رده‌وام له‌ گۆڕانكاریدایه‌.