سەردێڕ:

هاتوچۆی هەولێر هاوڵاتیان ئاگاداردەکاتەوە

فۆتۆ: 
2020-09-15

40971 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، ئاگاداری خاوەن ئۆتۆمبێل و پێشانگاکانی سەر شەقامی ٤٠ مەتری دەکەنەوە، نابێت شێوازی راگرتنی ئۆتۆمبێلەکانیان ببێتە هۆی تەسککردنەوەی شەقامەکە، بە پێچەوانەوە بە بڕی ٣٠ هەزار دینار سزادەدرێن.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، ئاگاداری سەرجەم شوفێران و خاوەن ئۆتۆمبێل و پیشانگاکانی ئۆتۆمبیل دەکەینەوە بەتایبەتی ئەوانەی، کە دەکەونە سەر شەقامی ٤٠ مەتری کە شێوازی راگرتنی ئۆتۆمبێلەکان لەکاتی نمایش بۆ فرۆشتن دەبێت لەناو پیشانگاکان بێت.

ئەوەش خراوەتەڕوو، دەبێت بەشێوەیەک بێت نەبێتە هۆی بەرتەسککردنەوەی شەقامەکە و نابێت لایەکی ئۆتۆمبێلەکان لەناو شەقام و لایەکەی تریش لەناو پێشانگا بێت.

باس لەوەشکراوە، بەپێچەوانەوە هەر ئۆتۆمبێلێک بەو شێوەیە بێت کە لە وێنەکە دیاری کراوە توشی سزادان دەبێتەوە بەبڕی ٣٠ هەزار دینار.

Image may contain: sky and outdoor