سەردێڕ:

تەندروستیی هەرێم ئاماری ٢٤ کاتژمێری توشبووانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە

فۆتۆ: 
2020-09-15

5367 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٥٩٧ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و ٢٨١ چاکبوونەوە و ٢٧ گیانلەدەستدان تۆمارکراوە‪.

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٥٩٧ حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، کە ١٦٤ لە هەولێر، ٢٦٥ لە دهۆک، ١١٠ لە سلێمانی، ٢٥ لە گەرمیان، ٣٣ لە هەڵەبجە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ٢٨١ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، بە جۆرێک ١٩٨ لە هەولێر، ٢٧ لە سلێمانی، ٢٩ لە گەرمیان، ٢٧ لە هەڵەبجە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، ٢٧ حاڵەتی گیانلەدەستدان بە نەخۆشییەکە تۆمارکراوە، کە پێنج لە سلێمانی، پێنج لە هەولێر، ١٢ لە دهۆک، سێ لە گەرمیان، دوو لە هەڵەبجە.

بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا ٣٧ هەزار و  و ٩٠٧ کەس لە هەرێمدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٢٤ هەزار و ٢٧ کەسیان چاکبوونەتەوە و هەزار و ٣٩١ کەسیان گیانیان لەدەستداوە.