سەردێڕ:

هاتوچۆى هەولێر شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە

فۆتۆ: 
2020-09-15

6920 جار خوێندراوەتەوە

هاتوچۆى هەولێر رایگەیاند، هاوڵاتیان و شۆفێران وخاوه‌ن ئۆتۆمبێلەکانی هه‌ڵگری تابلۆی هه‌ولێر ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌وا له‌كاتی گه‌شتكردنیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ ئۆتۆمبێلی خۆیان ده‌توانن سه‌ردانی هاتوچۆی هەولێر بكه‌ن، به ‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی تابلۆی پیتی ئینگلیزی و شێوه‌ی ئه‌وروپی به‌م مه‌رج و رێكارانه‌ی خواره‌وه‌.

دەقى مەرج و رێکارەکان:

١ - ده‌بێت ساڵانه‌ به‌ناوی ئه‌وكه‌سه‌ بێت كه‌به‌نیازه‌ گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ بكات یان بریكارنامه‌ (وه‌كاله‌)ی بۆكرابێت.

٢ - سه‌ردانی گومرگی هه‌ولێر بكات به‌ مه‌به‌ستی ده‌رهێنانی پسوڵه‌ی چونەده‌ره‌وه‌(دفتر خروجیه).

٣ - سه‌ردانی هاتوچۆ بكات و داواكارییه‌ك پێشكه‌ش بكات كه‌ تیایدا داوای ڕێگاپێدان بۆ گۆڕینی تابلۆیه‌كه‌ بكات و ‌پسوڵه‌ی چونه‌ده‌ره‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاوپێچ بكات.

٤ - دانی بری  ٥٥ هەزار دینار وه‌كو ڕسومات بۆ وه‌رگرتنی دوو پلیتی تازه‌ تابلۆ به‌نوسین و ژماره‌ی ئینگلیزی.

٥ - ده‌بێت له ‌پاش وه‌رگرتنی تابلۆكه‌ و ‌جێهێشتنی تابلۆ‌كۆنه‌كانی خۆی له ‌هاتوچۆ له ‌ماوه‌ی ٧٢ كاتژمێر هه‌رێمی كوردستان جێبهیڵێت.

٦ - له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆهه‌رێم ده‌بێت له‌ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ سه‌ردانی هاتوچۆ بكات بۆ دانه‌وه‌ی تابلۆ‌كه‌ و‌ وه‌رگرتنه‌وه‌ی تابلۆیه‌ كۆنه‌كانی كه ‌هه‌ردوو كاتی چونه‌ ده‌ره‌وه‌ و هاتنه‌وه‌شی له‌ ڕێگای پاسپۆرته‌كه‌یه‌وه‌ ده‌زانرێت و ‌ده‌بێت هاوپێچی بكات له‌كاتی هاتنی بۆ هاتوچۆ.

٧ - هه‌ر دواكه‌وتنێك له‌ چوونه‌ده‌ره‌وه‌ له ‌هه‌رێم یان گه‌ڕانه‌وه‌ بۆهه‌رێم و ‌سه‌ردانی نه‌كردنی هاتوچۆ بۆ ڕادەستکردنەوەى تابلۆیه‌كه‌ له‌ماوه‌ی دیاریكراو سه‌رپێچیكار به‌بڕی ٥٠٠ هەزار دینار سزا ده‌درێت و بۆ هه‌ر ڕۆژێك كه ‌تێپه‌رێت و بڕی ٥٠ هه‌زاری تر ده‌چیته‌ سه‌ر سزایه‌كه‌.