سەردێڕ:

ئەو گەرەکانەى لە هەولێر بێ ئاو دەبن کامانەن؟

فۆتۆ: 
2020-09-15

7225 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی ھەولێر رایگەیاند، بەھۆی شکانی رێرەوی ئاوی ئیفرازی سێیەمەوە ژمارەیەک گەڕەکی سەربەو بازنەیە بۆ ماوەی ٧٢ کاتژمێر بێ ئاودەبن.

بەرپرسانی ئاوی شارەکە رایانگەیاندووە، بەهۆی کارکردن لە بۆری ئاوی ئیفراس سێ و گۆرینی ڕیرەوەکەی لە کاتی کارکردندا بۆرییەکە شکاوە و تیمەکانی بەڕێوبەرایەتی ئاوی هەولێر ئیستا سەرقاڵی چاککردنەوەی شکانەکانن، بەڵام ئەو گەڕەکانەی دەکەونە سەر هێلی ئیفراس سێ، ماوەی سێ رۆژ بی ئاو دەبن تا بەتەواوی کێشەکە چارەسەر دەکرێت.

جگە لە کێشەی شکانی هێلەکانی گواستنەوەی ئاو بۆ شاری هەولێر، ساڵانە لە وەرزی هاوینیشدا کێشەی کەم ئاوی سەر هەڵدەدات و تا ئیستاش بەرپرسانی شارەکە ئەو کێشەیان چارەسەر نەکردووە و ئەمساڵیش بەشیک لە خێرخوازان لە سەر ئەرکی خۆیان چەند بیرێکی نوێیان لە گەرەکە بێ ئاوەکانی شاری هەولێر لێدا .

لەسەر سەرهەڵدانەوەی کێشەی کەم ئاو، ئین ئاڕ تی چەند جارێک پەیوەندی بە بەڕێوەبەری ئاوی هەولێرەوە کرد، بەڵام وەڵامی پەیوەندیەکەی نەدایەوە.

سەرچاوەی دابینکردنی ئاوی پاکی هەولێر لە ریگەی سێ هێلی ئیفرازەوەیە لە زێی گەورەوە بۆ ناو شارەکە لەگەڵ زیاتر لە دوو هەزار بیر کە لەناو گەڕەکەکان لێدراوە.

ماوەی چەند ساڵیکیشە بەرپرسابی شارەکە رایانگەیاندووە، ئیفراس چوار لە بواری جیبەجێکردندایە، بەڵام تا ئیستا تەواو نەبووە و وەک خۆیان دەڵێن، بەتەواوبوونی ئیفراس چوار کێشەی کەم ئاوی لە شاری هەولێر چارەسەر دەبێت.