سەردێڕ:

پارێزگارى هەڵەبجە: نانی تاڵ بخۆین داوا له ‌عێراق ناكه‌ین موچه‌ راسته‌وخۆ بداته‌ فه‌رمانبه‌رانمان

فۆتۆ: 
2020-09-15

9578 جار خوێندراوەتەوە

ئازاد تۆفیق رایگەیاند، ئێمه‌ نانی تاڵ بخۆین داوا له‌عیراق ناكه‌ین موچه‌ راسته‌وخۆ بداته‌ فه‌رمانبه‌رانی هه‌ڵه‌بجه، دەشڵێت، خه‌ڵك ڕاپه‌ڕینی بۆ كه‌رامه‌تی كرد.

ئازاد تۆفیق پارێزگارى هەڵەبجە بە دەنگی ئەمریکای رایگەیاندووە، "موتله‌قه‌ن دووره‌ له ‌راستییه‌وه‌ و ئه‌سڵی نییه‌ کە ئێمه‌ داوای موچه‌ بكه‌ین له‌ به‌غداده‌وه‌، ئێمه‌ نانی تاڵ ده‌خۆین و داوای موچه‌ له‌ كه‌س ناكه‌ین له ‌حكومه‌تی هه‌رێمی ده‌كه‌ین"، وتوشییەتی، "یاداشته‌كه‌ی ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ داوای به ‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه‌مان كردووه."

‌دەشڵێت، "من پێم وانیه‌ خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌ داوای ئه‌وه‌بكه‌ن کە موچه‌یان راستەوخۆ بچێته‌سه‌ر به‌غدا ئه‌مه‌ كه‌یسی سیاسییه‌، كه‌یسی پاره‌ نییه‌، خه‌ڵك راپه‌ڕینی بۆ كه‌رامه‌تی كرد."

ئازاد تۆفیق ئاماژەى بەوەشکردووە، "شاری هه‌ڵه‌بجه‌ پارێزگایه‌كی‌ ١٣٠ هه‌زار کەسییە له‌ مه‌ركه‌زی قه‌زا و چوار ناحیه‌ پێكهاتووه‌، ئێمه‌ حكومه‌تی هه‌رێممان هه‌یه‌ و قه‌واره‌یه‌كی خۆیه‌تی ئه‌م حكومه‌تی هه‌رێمه‌ ده‌بێت شه‌ڕی بودجه‌ و موچه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی عێراقی بكات."

ئەوەش دوایی ئەوەدێت، لە ١١ى ئەم مانگەدا مستەفا کازمى سەرۆکوەزیرانى عێراق بە سەردانێکى دوو ڕۆژە گەشتە هەرێمى کوردستان و تێیدا سەردانى  پارێزگاى هەڵەبجەى کرد و تاجە گوڵینەى لەسەر مەزارى شەهیدانى کیمیابارانکراو دانا.