سەردێڕ:

کەشناسى هەرێم: پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە

فۆتۆ: 
2020-09-15

13863 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەش و هەوای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ  و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە، لە ناوچە شاخاوییەکانیش نیمچەهەور دەبێت.

 بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ٤١ پلە و نزمترین ٢٥ پلە دەبێت، لە سلێمانى ٣٨ بە ٢٥ و دهۆک ٤١ بە ٢٥ و کەرکوک ٤٣ بە ٢٩ پلە دەبێت.

سبەی، لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ٤٠ پلە و نزمترین ٢٥ پلە دەبێت، لە سلێمانى ٣٧ بە ٢٥ پلە، دهۆک ٤١ بە ٢٤ کەرکوکیش ٤٢ بە ٢٨ پلە دەبێت.

Image may contain: text and outdoor

Image may contain: outdoorImage may contain: outdoor and text
No photo description available.