سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانیلەدەستدا

فۆتۆ: 
2020-09-15

8283 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای سەرەکی سلێمانی – کەرکوک کەسێک گیانیلەدەستدا.

ئومێد محەمەد پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، "رووداوەکە لە نێوان پیکابێک و بارهەڵگرێکدا بووە لەسەر رێگای سەرەکی سلێمانی – کەرکوک لە نزیک تەکیە."

باسی لەوەشکرد، "شۆفێری پیکابەکە تا ماوەیەک دوای روودانی رووداوەکە لەژیاندا مابوو، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانیلەدەستدا."