سەردێڕ:

وێنە.. رووداوێکی هاتوچۆ لەناو نەخۆشخانەی فریاکەوتنی کەلار روویدا

فۆتۆ: 
2020-09-15

7082 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، درەنگانی شەوی رابردوو رووداوێکی هاتوچۆ لە ناو نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار روویدا، لە رووداوەکەشدا تەنها زیانی ماددی هەبووە.

گەرمیان حەمەی پور پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە کەلار رایگەیاند، درەنگانی شەوی رابردوو لە ناو نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژاردا هاوڵاتییەک نەخۆشێکی گەیاندووەتە نەخۆشخانە، بەڵام لە پەشۆکاویدا کۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبێلەکەی لەدەستداوە و خۆی کێشاوە بە یەکێک لە پایەکانی بینای نەخۆشخانەکەدا.

باسی لەوەشکرد، لە رووداوەکەدا هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، تەنها زیانی ماددی بەر ئۆتۆمبێلەکە کەوتووە.

راشیگەیاند، دوای رووداوەکە شۆفێرەکە بۆ ماوەیەکی کاتی دەستبەسەر کراوە و دواتریش ئازادکراوە.