سەردێڕ:

پەرلەمانتارێکى گۆڕان: زۆرینەی گۆڕان لەگەڵ ئەوەدان لە حکومەت بەردەوامبین

فۆتۆ: 
2020-09-15

4683 جار خوێندراوەتەوە

عەلى حەمەساڵح رایگەیاند، زۆرینەی گۆڕان لەگەڵ ئەوەدان لە حکومەت بەردەوامبن و فشار بکەن بۆ ئەنجامدانی چاکسازیی.

عەلى حەمەساڵح، پەرلەمانتارى گۆڕان لە پەرلەمانى کوردستان لە میانى بەشداریکردنى لە بەرنامەى پانۆراما ئێن ئاڕ تى رایگەیاند، "زۆرینەی گۆڕان لەگەڵ ئەوەدان لە حکومەت بەردەوامبین و فشار بکەین بۆ ئەنجامدانی چاکسازیی"، دەشڵێت، "نا ئومێدبووین لەوەی لەگەڵ پارتی و یەکێتی چاکسازیی بکەین، بەڵام نازانم بۆ گۆڕان لە حکومەت بەردەوامە".

ئاماژەى بەوەشکرد، "لە زۆربەی خاڵە سنورییەکان ماددەی هۆشبەر بەقاچاخ داغڵی هەرێمی کوردستان دەبێت و دەزگا ئەمنییەکان و ئاسایش هاوکار و یارمەتیدەرن بۆ قاچاخچییەتی".

ئەوەشى خستەڕوو، "ئیمزا کۆکردنەوە بۆ پرساندنی سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی کارێکی بێسودە."

ئەوەش دوایی ئەوەدێت، لە کاتى راگەیاندنى دابەشکردنى موچەى فەرمانبەران بە شێوازى لێبرینى بڕى لە ٢١% موچە وتەبێژى بزتنەوەى گۆڕان رایگەیاند، ئەگەر مانگەکانى داهاتوو موچە بەمشێوەیە داەبەشبکرێت هەڵوێستیان دەبێت، بەڵام موچە جارێکى دیکش بە هەمان شێوازى لێبڕینى لە ٢١% دابەشکرایەوە.