سەردێڕ:

هاتوچۆى گەرمیان شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە

فۆتۆ: 
2020-09-14

2953 جار خوێندراوەتەوە

هاتوچۆى گەرمیان رایگەیاند، شۆفێران ئاگاداردەکەنەوە کە بەهۆى کارکردن تێیدا، رێگاى سایدى دووەمى نێوان ناحیەى سەرقەڵا بۆ ناحیەى رزگارى بەکارنەهێنن بۆ هاتوچۆ.

بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆى گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "ئاگاداری شۆفێران و هاوڵاتیان ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ به‌هۆی ته‌واونه‌بوون و به‌رده‌وامی كاركردن له سایدی نوێى دووه‌می رێگای كه‌لار بۆ كفری‌، به‌ تایبه‌ت له‌ ناحیه‌ی رزگاری بۆ ناحیه‌ی سه‌رقه‌ڵا ئه‌و رێگایه‌ به‌كار نه‌هێنن بە مەبەستى هاتوچۆكردن."

ئەوەش لە کاتێکدایە، رێگاى سەرەکى نێوان قەزاى کەلار و کفرى دەکرێتە دوو ساید و لە ئێستادا کارى تێدادەکرێت.