سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. کوڕە کوردێک وەک باشترین ئەکتەری ئەڵمانیا هەڵبژێردرا

فۆتۆ: 
2020-09-14

5535 جار خوێندراوەتەوە

کوڕە کوردەکە ناوی " رەوەند تالیب"ە و تا ئێستا وەک کارەکتەری سەرەکی بەشداری لە چەندین فیلم و کاری شانۆییدا کردووە.

لەو چوارچێوەی فێستیڤاڵە هونەریەکانی وڵاتی ئەڵمانیا، خەڵاتی "باشترین ئەکتەر" ی ئەڵمانیا بۆ ساڵی (٢٠٢٠)، لە فێستیڤاڵی (خەڵاتی نواندن لە ئەڵمانیا) ئەمساڵ بەخشرایە گەنجێکی کورد بە ناوی (رەوەند تالیب) کە کورە کوردێکی دانیشتووی ئەو وڵاتەیە و تا ئێستا وەک کارەکتەری سەرەکی بەشداری لە چەندین فیلم و کاری شانۆییدا کردووە.

ڕەوەند لە ئێستادا وەک ئەستێرەیەکی ئەڵمانی لە بواری نواندندا ناوبانگی بەدەست هێناوە و ناودارترین ئەو کارانەی کە رۆڵی تێدا بینیوە زنجیرەی ( 4 BLOK ) بووە کە بە چوار بەش لە کەناڵی TNT  بەناوبانگی ئەمریکی پەخش کراوە و ئێستاش لە ( NETFLIX ) بڵاودەکرێتەوە.

رەوند تالب ساڵی ١٩٩٢ لە شاری سلێمانی لە دایکبووە لە ساڵی ١٩٩٧ لە گەڵ خێزانەکەی چوونەتە وڵاتی ئەڵمانیا، لەو وڵاتە خوێندنی لە بواری هونەری سینەما و نواندن تەواو کردووە، و بەشداری لە چەندین کاری هونەریدا کردووە وەک نواندن و خاوەنی چەندین خەڵاتە لەو بوارەدا، دوایین خەڵاتیش کە بەدەستی هێناوە رۆژی ١١ی ٩ی ٢٠٢٠ لە فێستڤاڵێکی گەورەدا پێی بەخشرا خەڵاتی باشترین ئەکتەری ئەڵمانیا بوو بۆ ساڵی ٢٠٢٠.