سەردێڕ:

تەندروستیی هەرێم ئاماری ٢٤ کاتژمێری توشبووانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە

فۆتۆ: 
2020-09-14

4984 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٧٥٤ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و ٦٤٦ چاکبوونەوە و ٢٤ گیانلەدەستدان تۆمارکراوە‪.

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٧٥٤ حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، کە ٢١٦ لە هەولێر، ٢٤٧ لە دهۆک، ٩٩ لە سلێمانی، ٢٧ لە گەرمیان، ٣٨ لە هەڵەبجە، ١٢٧ لە راپەڕین.

ئاماژە بەوەشکراوە، ٦٤٦ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، بە جۆرێک ٢٠٤ لە هەولێر، ٤١ لە سلێمانی، ٣٣ لە گەرمیان، ٢٥ لە هەڵەبجە، ٣٥ لە راپەڕین، ٣٠٨ لە دهۆک.

ئەوەش خراوەتەڕوو، ٢٤ حاڵەتی گیانلەدەستدان بە نەخۆشییەکە تۆمارکراوە، کە ١٢ لە سلێمانی، سێ لە هەولێر، هەشت لە دهۆک، یەک لە گەرمیان.

بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا ٣٧ هەزار و  و ٣١٠ کەس لە هەرێمدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٢٣ هەزار و ٧٤٦ کەسیان چاکبوونەتەوە و هەزار و ٣٦٤ کەسیان گیانیان لەدەستداوە.