سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. باڵەخانەیەک لە رانیە ئاگریگرت

فۆتۆ: 
2020-09-14

4310 جار خوێندراوەتەوە

لە رانیە بەهۆی تەقینی بتڵێکی غازەوە باڵەخانەیەک ئاگریگرت، دواتر و هەربەو هۆیەوە ئۆتۆمبێلێکیش ئاگریگرت.

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە رانیە رایگەیاند، باڵەخانەیەک کە مارکێتێک و هۆڵێکی وەرزشی و سەمونخانەیەکی تیادایە ئاگری گرتووە.

ئەوەشی خستەڕوو، لە هەمان کاتدا ئۆتۆمبێلێکیش لەبەردەم باڵەخانەکەدا گڕی گرتووە.

باسی لەوەشکرد، لە ئێستادا لێکۆڵینەوەکان لەبارەی هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکان دەستیان پێکردووە و زیانەکایش ئاشکرانەکراون.